بەشی سێهەم
سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان
=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

 

ژێرخانی ئابوری

یەك: كەرتی نیشتەجێبوون

دروشممان: تەواوی هاوڵاتیانی كوردستان ، دەبێ خاوەن‌ شوێنی نیشتەجێی بن.

ئامانجی لیستی ژمارە (102) خۆشگوزەرانی تاك و خێزانەكانی كوردەوارییە، تێدەكۆشین شوێنی شیاوی  نیشتەجێبوون بۆ خێزانەكان  دابینبكەین‌و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی نەهێڵێن، ئەویش لەڕێگای جێبەجێكردنی ئەم پلانانەی لای خوارەوە.

1.زیادكردن و ئاسانكاری لە پێدانی سلفەی عەقار، تاوەكو هاوڵاتییان خێراتر لێی سودمەند ببن.

2.زیادكردنی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆ سلفەو سندوقی نیشتەجێبوون ، تاوەكو زۆرترین هاوڵاتی لێی سودمەند ببن.

3.پێكهێنانی سندوقی نیشتەجێبوون، تاوەكو ببێتە دامەزراوەی سەرەكی رێكخستن‌و دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەسەر هاوڵاتییاندا.

4.رێگرتن لەدیاردەی فرۆشتنەوەی  گرانی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون ،  كە حكومەت هاوكاریی‌و ئاسانكاریی دروستكردنیان دەكات

5.زیادكردنی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون، كە بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت‌و فەرمانبەران دروست دەكرێن، بەپێی ژمارەی دانیشتوان لەشارو قەزاو ناحیەو گوندەكاندا .

6. دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كرێكاران، بەنرخێكی گونجاو، قیستی درێژخایەن، خزمەتگوزاری زیاتری حكومەت بۆ شوێنی یەكەی نیشتەجێكان.

دوو: كەرتی كشتوكاڵ‌و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان

1.داڕشتنی سیاسەتێكی كشتوكاڵ، كە پرەنسیپەكانی ئابوری بازاڕ رەچاوبكات، لێوەی جوتیارانی كوردستان ببنە چەقی ئەو سیاسەتە، رێكخراوەكانی كەرتی تایبەتی رۆڵێكی كارا لە داڕشتنی ئەو سیاسەتەدا بگێڕن.

2.لەڕێی دەركردن‌و هەمواركردنی یاساكانی  كەرتی كشتوكاڵەوە، چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی ئەو بوارە بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی كێشەی موڵكایەتی زەویوزار.

3.زیادكردنی بەشەبۆدجەی  كشتوكاڵ، تاوەكو بتوانرێت لێوەی پلانی كشتوكاڵ جێبەجێ بكرێت.

4.زیادكردنی بڕی تەرخانكراوی قەرزی كشتوكاڵ، زیادكردنی بڕی قەرز بە جوتیاران‌‌و لەوەرگرتنی قەرزەكانیشدا، ئاسانكاریی گونجاوتریان بۆ بكرێت.

5.داڕشتنی ستراتیژی ئاو، بۆ سودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی ئاو لەرێگەی بەربەستی جۆراوجۆر، ئەستێلێكی زۆر، هەتا رێ لەبەهەدەرچوونی سامانی ئاوی كوردستان بگیرێت و مەترسیەكانی وشكە ساڵی كەمبكرێتەوە و ئەرزی بەراویش فراوان بكرێت.

6.بەمەكینەكردنی كەرتی كشتوكاڵ، لەڕێی هاوردنی تەكنەلۆجیای كشتوكاڵ‌و كردنەوەی وەرشەو تاقیگەی كشتوكاڵیش، بەتایبەتی لە لادێكاندا، بەزووترین كات‌و هەرزانترین نرخ بەدەستی جوتیاران بگات،هەر ئەمەش دەبێتە مایەی  بەجوتیاری كەم بەرهەمی زۆر بەدی بێت. هەروەها فراوانكردنی ناوەندەكانی تۆژینەوەی زانستی كشتوكاڵ، بۆ زیادكردن‌و باشتركردنی جۆری بەرهەمەكان‌و دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان.

7.گرێدانی مەنهەجەكانی خوێندنی زانكۆو پەیمانگاو ئامادەییە كشتوكاڵییەكان، بە بازاڕی كشتوكاڵییەوە.

8.هەوڵدان بۆ دەرچواندن‌و جێبەجێكردنی یاسای دڵنیایی كشتوكاڵی.

9.دروستكردنی سایلۆ لەناوچەكانی بەرهەمهێنان.

10.هاندانی وەبەرهێنەران بۆ دامەزراندنی كارگەی پیشەسازیی خۆراك بەپێی بەرهەم و بەروبومی ناوچەكان نزیك لە گوندەكان.

11.گرێدانی گوندەكان بە شارو قەزاكان ،لەڕێی نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی رێگاوبانەكانەوە.

12.پەرەدان بەشێوازی بەخێوكردنی ئاژەڵ،‌ پەلەوەر، ماسی‌و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانیان.

13.هاندان‌و هاوكاریكردنی جوتیاران، بۆ پێكهێنانی كۆمەڵەی هەرەوەزیی هەمەجۆر، بەپێی بەرهەمەكانیان‌و عەمباركردنی هاوچەرخ‌و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا، بەقازانجی راستەوخۆی خۆیان.

سێ: كەرتی پیشەسازیی

1. دارشتنی پلانی ستراتیژی بۆ ژێرخانی ئابوری تۆكمە، لە بوارەكانی پیشەسازیدا وەكو: كارگەی ئاسن، كارگەی پترۆكیمیاوی، كارگەی دەرمان، كارگەی شوشە...تاد.

2.پێداگریی لەسەر دامەزراندن‌و پەرەپێدان بەپڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی كشتوكاڵ، كەلەبنەڕەتدا ئاڕاستەی بازاڕی ناوخۆیی بكرێت‌و پێداویستییە بنەڕەتییەكانی هاوڵاتییان دابین بكات، لەوانەش بایەخی زیاتر بەو پڕۆژانە بدرێت، كە بۆ زامنكردنی ئاسایشی خۆراك پێویستن.

3.بایەخدان بەو پڕۆژانەی كە تەواوكاری ئابوری لەنێوان پیشەسازییەكانی خۆراك‌و كەرتی كشتوكاڵدا ‌و ئاستی بەشدارییكردن، لە بەرهەمی ناوخۆییدا، زیاد دەكەن.

4.جەختكردن لەسەر ئەو پیشەسازییە نیشتمانییانەی كە پشت بە كەرەستەی خاو و كاڵا بەرهەمهاتووە ناوخۆییەكان دەبەستێت.

5.پشتیوانیكردنی دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بەشداریی كارایان هەبێت ،لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی پیشەسازی‌و كەمكردنەوەی هاوەردەی دەرەكیدا.

6.فەراهەمكردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان، بۆ ئەوەی خواستی ناوخۆیی لەسەریان زیادبكات.

7.تەرخانكردنی بڕی زیاتری بودجە، بۆ بانكی پیشەسازی‌و پێشكەشكردنی ئاسانكاری زیاتر، بۆ بەرهەمهێنەرانی پیشەسازی.

8.دامەزراندنی ناوەندەكانی توێژینەوەو پەرەپێدانی زانستی بۆ فەراهەمكردنی شارەزایی تەكنیكی و زانستی و تەكنەلۆژیا.

9.دامەزراندنی ناوەندی راهێنانی پیشەیی‌و پەرەپێدانی ئەدائی تەكنیكی ‌و پیشەییان، بۆ ئەوەی كەسانی شارەزا بۆ كەرتی پیشەسازی پیشەسازی پەروەردە بكرێن.

10.داڕشتنی سیاسەتێكی نەرمی بازرگانی، كە هاوەردەی كاڵاو خزمەتگوزارییە پێویستەكان، دیاریی بكات، هەروەها رێگریی لە نغرۆبوونی بازاڕی ناوخۆ لەكاڵای بیانیدا، بكات.

11.زیادكردنی ناوچەكانی پیشەسازی‌ و پەرەدان بەوانەی هەن، لە ناوەند و دەوروبەری پارێزگاو قەزا و بەڵكو ناحیەكانیشدا.

12. پێداگیری لەسەر پاڵاوتنی دوكەڵی كارگەكان لە رێگەی ئامێری ژینگە پارێزییەوە

چوار: كەرتی گەشتیاریی

1.هاندانی وەبەرهێنان لەپڕۆژە هەمەجۆرەكانی كەرتی گەشتیاری، بە گرتنەبەری هەموو ئەو رێوشوێنانەی كەلێوەی كەرتی تایبەتی لەو بوارەدا چالاكتر دەكات،  ئەویش بە ڕەخساندنی زەماناتی یاسایی‌و نەهێشتنی كۆسپە ئیدارییەكان.

2.هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەتێكی كاراو فراوانی  گەشەپێدانی گەشتیاری، كە هەموو خزمەتگوزایی و چالاكییە گەشتیارییەكانی هاوچەرخ لەبەرچاو بگرێت.

3.دامەزراندنی بانك و  زیادكردنی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆ قەرزی گەشتیاری.

4.پەیڕەوكردنی پرەنسیپی پلاندانان‌و تەسویقی گشتگیر، لەسەر بنەمای زانستی‌ بۆ پەرەپێدان‌و گەشەپێدانی ئابوری.

5.فەراهەمكردنی كادری گەشتیاری پسپۆڕ، زیادكردنی بایەخدان بەو كادرانە لەڕێی راهێنان‌و مەشقكردنەوە ئامادە بكرێن، بەجۆرێك هەموو رووەكانی چالاكییەكان بگرێتەوە.

6.پشتیوانی‌و هاندانی هەموو پیشەسازییە پیشەوەری‌و تەقلیدی‌و فۆلكلۆرییەكان، تاوەكو گەشتیاران وەك یادەوەریی لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە.

7. ریكلامی فراوان بۆ سروشت و ئاوو هەوا و شوێنە گەشتیاریەكان، بەردەوام بكرێ‌.

8. چاودێری بەردەوامی شوێنە گەشتیاریەكان و ئوتێل و مۆتێل و كابینەكان بكرێ‌ كە: ئاستی تەندروستیان باش بێت. خواردنی پاك و نایابیان هەبێت. شوێنی خەوتنیان ئاسوودە بێت. سەر و سامانی گەشتیار پارێزراو بێت. كەلتووری رێزگرتن  و خۆسەویستی پەرە پێبدرێت.

پێنج: كەرتی گواستنەوە و گەیاندن

1.داڕشتنی پلانێكی ستراتیجی بۆ كەرتی گواستنەوەو گەیاندن، بۆ ئەوەی ئەم  رۆڵی گرنگی خۆی لە پێشخستنی رەوشی ئابوری‌و كۆمەڵایەتیدا بگێڕێت .ئەمەش پێویستی بەدەستەبەری گواستنەوە و سەیارەی نوێ‌ و رێگرتن لە كامیۆنی كۆن و پاسی كۆن، هەیە. 

2.رێكخستنەوەی كاری كۆمپانیاكانی گواستنەوەو ئینتەرنێت‌و ئایتی، لەڕێی دەرچواندنی یاسایەكی تایبەت بەو بوارە،بۆ ئەوەی بخرێتە خزمەتی هەموو لایەك و كەسایەتی و  نهێنی ژیانی هاوڵاتیش پارێزراوبێ.

3.هەوڵدان بۆ پێكەوەگرێدانی هەموو شارو قەزاو ناحییەو گوندەكانی هەرێمی كوردستان، بەتۆڕێكی رێگاوبانی گونجاو، سەلامەتی هاتوچۆ دەستەبەربێ.

4.رێكخستنەوەی سیستمی گواستنەوەی ناوەندەكانی شارو قەزاكان، بۆ كەمكردنی ئەو گوشارەی لەسەر رێگاوبانەكان هەیە.

شەش: كەرتی دارایی‌و بانكی

1.رێكخستنەوەی بودجەی گشتی  كوردستان، بەجۆرێك كە هەنگاو بە هەنگاو، لاسەنگیی نێوان بودجەی بەكاربردن‌و وەبەرهێنان راست بكاتەوە.

2.هەمەڕەنگكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان.

3.چالاككردنی دیوانی چاودێریی دارایی‌و دەستەی نەزاهە هەتا رێ بگیرێت لەبەهەدەردانی داهاتی گشتی.

4.ساڵانە بودجەی گشتی ‌و ژمێرەی كۆتایی لەكاتی خۆیدا، بگەیەنرێنێتە پەرلەمانی كوردستان.

5.یەكخستنی سیستمی پێدانی دەرماڵەی فەرمانبەرانی حكومەت، بەجۆرێك پێوەرو بنەمای دیاریكراوی بۆ دابنرێت.

6.یەكخستنی موچەو كرێ، بەجۆرێك كە هیچ جیاوازییەك لەنیوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە لەگەڵ ناوچەكانی تری عێراقدا، نەهێڵدرێت.

7.دامەزراندنی سیستمێكی كارای بانكی، تاوەكو  بانكەكانی كوردستان بە تەكنەلۆجیای نوێ كاروبارەكانیان رایی بكەن‌و بەئاسانی بەیەكەوە گرێبدرێن، ببێتە هەنگاوێك بۆ ئەوەی لەگەڵ بانكە عیراقی‌و بیانیەكانیشدا، پەیوەست بێت.

8. دڵنیایی پاشەكەوتی پارەی هاوڵاتی و كۆمپانیا و بازرگانەكان، لە بانكەكاندا، لە رێگەی دەستەبەركردنی بانكەكان لە رێگەی حكومەت و كۆمپانیای تەئمینەوە

9.دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی، راستەوخۆ پشكی وەزارەت‌و پارێزگاكان بخرێنە سەر حیسابی تایبەتی ، تاوەكو لەكاتی خۆیدا دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان بكەن.

10.هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەگەڵ عیراق، بەتایبەتیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، ئەوەی پەیوەندی بە بودجەی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆو ناوچە دابڕاوەكانەوە هەیە.

11.چاوخشاندنەوە بە موچەی خانەنشیناندا بەجۆرێك لەگەڵ باری گوزەران‌و پێداویستییەكانی ئێستایاندا بگونجێ‌.

حەوت: كەرتی وەبەرهێنان

1.هەمواركردنەوەی یاسای هاندانی وەبەرهێنان، كەلەگەڵ هەلومەرجی ئیمڕۆی ناوچەكەو كوردستاندا بگونجێت.

2.هەوڵدان بۆ رەخساندنی ژینگەیەكی یاسایی‌و ئیداری‌و كلتوری بۆ باشتر جێبەجێكردنی یاسای هاندانی وەبەرهێنان، ببێتە هۆكاری پتر  راكێشانی سەرمایە، بۆ ناو كەناڵەكانی ئابوریی هەرێمی كوردستان.

3.چاودێریكردنی وردی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان، تاوەكو بەپێی ئەو دیزاین‌و مواسەفاتانەی دیاریكراون، جێبەجێ بكرێن.

هەشت: كەرتی ئیدارە

1. گۆرینی سیستەمی حوكمرانی لە بنچینەوە و دامەزراندوەی بە پێی بنەماكانی سیستەمی حوكمرانی هاوچەرخ (مۆدێرن) هەتا بتوانێ

ئەركەكانی حوكمرانی دیموكراسی و هەلی یەكسان بۆ هاوڵاتی راپەرێنێ. 

2.داڕشتنی سیاسەتێكی ئیداریی شەفاف، بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی حكومەت، پێوەرەكانی (لێپێچینەوەو لێپرسینەوەو شەفافییەت) بە پشتبەستن بە نیشاندەرەكانی پێوانەی ئەدای ئیداریی جێبەجێ بكرێن.

3.كاركردن بە سیستمی یەك پەنجەرەیی، بۆ رێگرتن لە ڕۆتین‌و گیانی بیرۆكراسی‌و پیادەكردنی سیستمێكی نوێی حوكمڕانی.

4.پێدانی دەسەڵاتی ئیداری‌و دارایی بە پارێزگاو قەزاو ناحییەكان، لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارە ئیدارییەكاندا.

5.كاراكردنی سیستمی پاداشت‌و سزا، هەڵسەنگاندنی فەرمانبەرانیش بەپێی ئەو سیستمە ئەنجام بدرێت.

6.برەودان بە سیاسەتی دامەزراندن، بەجۆرێك كە رێگە لەهەر جۆرە جیاوازییەكی نێوان هاوڵاتییانی كوردستان بگرێت.

7.هەمواركردنەوەی یاسای خزمەتی شارستانی، بەجۆرێك كە ئەدای كاری فەرمانبەرو فەرمانگەو لێوەشاوەیان بكرێنە پێوەری زیادكردنی موچەو بەرزكردنەوەی پلە. نەك وەك ئیستا تەنها پشت بە ساڵانی خزمەت دەبەسترێت.

8.دامەزراندنی سەنتەری راهێنانی كارگێڕی‌و مەشقی كارمەند، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ئیداریی ئەدای فەرمانبەراندا.

9.لەڕێی سیستمی ئەلەكترۆنییەوە، هەموو دامەزراوەكانی حكومەت بەیەكەوە ببەسترێنەوە، لەپێناو خێرا گەیاندنی زانیاری‌و یاساو بڕیارو رێنماییەكاندا.



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*